هێزه‌كانی ئه‌مریكا، ده‌چێنه بیابانی ئه‌نبار
عێراق 20/09/2018
چاو‌دێر:دوای كوژانی سێ سه‌ربازیان له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا، هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سوپای عیراق له‌ناو جه‌رگه‌ی بیابانی ئه‌نبار ئۆپراسیۆنێكیان ئه‌نجامدا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاندوه:"هێزه‌كانی ئه‌مریكا، له‌عیراق، دوای كوژرانی سێ سه‌ربازیان له‌چوار شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا، به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سوپای عیراق چوونه ناو جه‌رگه‌ی بیابانی ئه‌نبار".
ئه‌و بیایانه به‌مه‌ترسیدارترین شوێنی گروپی تیرۆرستی داعش داده‌نرێت، كه به‌پێی دواهه‌مین زانیاریه‌كان ژماره‌یه‌كی زۆریان له‌وێدا خۆیان حه‌شارداه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه" له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا 15 چه‌كداری داعش كوژراون و له‌ناویانیشدا سه‌ركرده‌ی ئه‌و گروپه بوونی هه‌یه".
جه‌ختیكردوه‌ته‌وه:" هاوكات ئۆپراسیۆنه‌كه به‌پێی زانیاری وردی هه‌واڵگری به‌رده‌وام ده‌بێت".