ترامپ: (بووش)ی كوڕ گەورەترین هەڵەی بۆ مێژووی ئەمەریكا تۆمار كرد

جیهان 20/09/2018



ئاژانسەكان – بابان:
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رایدەگەیەنێت كە بووشی كوڕ، سەرۆكی پێشووتری ئەمەریكا، گەورەترین هەڵەی بۆ مێژووی ئەمەریكا تۆمار كردووە.
دۆناڵد ترامپ، لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ گەناڵی (هێڵ تی ڤی) دەڵێت: خۆ هەڵقورتان لە كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەراست لەلایەن بووشی كوڕەوە، گەورەترین هەڵەی مێژوویی بوو.
ترامپ ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە هەڵەكە ئەوەندە گەورەبوو تەنانەت ئۆبامای سەرۆكی پێشووش هەر بە رێگاچارەیەكی هەڵە ئەو هێزەی كشاندەوە.
لە وەڵامی پرسیارێكی كەناڵەكەدا كە پرسیبووی بۆچی هەڵە بوو، ترامپ دەڵێت: 7 تریۆن دۆلارمان لە شەڕ و كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەراستدا بەفیڕۆدا، بێجگە لەدەستدانی ژیانی ملیۆنان كەس.
سەرۆكی ئەمەریكا ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە پارەو نەفەقاتی خەرجكراو بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەراست تا ساڵی 2017 ، (5.6) ترلیۆن دۆلاری تێپەڕاند، كە هەموو ئەم پارە تەرخان كراوە بۆ كاروبار و سیاسەت و جەنگەكانی رۆژهەڵاتی ناوەراست بوە، بۆ هەردوو جەنگی عیراق و ئەفغانستان و پاكستان و سوریا بووە، بۆ نەفەقاتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمەریكاو چارەسەری پزیشكی جەنگاوەرە دێرینەكان خەرج كراوە.
سەرچاوە:  سایتی (صوت العراق)