رونكردنەوەیەك لە نوسینگەی رۆژنامەوانی مەلا بەختیارەوە

کوردستان 20/09/2018



ئاگاداری جەماوەری یەكێتی و هاوڵاتیانی كوردستان و بینەرانی تەلەڤزیۆنی گەلی كوردستان دەكەینەوە، كە بەشەكانی دیكەی زنجیرە چاوپێكەوتنی كەناڵی گەلی كوردستان لەگەڵ مەلا بەختیار ئەنجام نادرێن، كە بڕیار بوو بە چوار بەش بڵاوبكرێنەوەو تەنیا یەك بەشی پەخشكرا.
لەمبارەیەوە داوای لێبوردن لە بینەران دەكەین و داواش لە جەماوەری یەكێتی و هاوڵاتیانی كوردستان دەكەین كە رۆژی 30/9/2018 بە گەرموگوڕی بەشداریی هەڵبژاردنی پارلەمانی كوردستان بكەن و لیستی 105ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەربخەن. 

نوسینگەی رۆژنامەوانیی مەلا بەختیار،
 لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی
20/9/2018