(مەعاشەكەو جوانە) كۆچی دوایی كرد

سۆشیال میدیا 20/09/2018




 ئاژانسەكان – بابان:
ئەو ساڵانێك شاشەی تەلەفزیۆنەكانی میسر و جیهانی عەرەبی، بە فیلمە جۆراوجۆرەكانی، داگیر كردبوو ئەو ئەكتەرەی لە هەمان كاتدا رووخۆش و لەهەمان كاتیشدا شەڕانگێز دەردەكەوت، ئەو خەسڵەتەی وای لە بینەرەكانی كردبوو سەرسام بن.
جەمیل راتب، ماوەی 10 ساڵ بوو دووچاری شێرپەنجەی بڕبڕەكانی پشت ببوو، لە دواین دیداریدا لەگەڵ كەناڵی (الحیاە)ی میسری، بە وورەیەكی بەرزەوە دەڵێت: كەمێك بكەومەوە سەرپێپیەكانم پرۆژەم دەبێت بۆ كاری نواندن.  ئەو بۆ كەناڵەكە ووتی: لە مردن ناترسم، لەپێشوازیدام، پێموابێت ئەوەی كردم كەم نییە بۆ هونەر، بەڵام هەمیشە خەم لەوە دەخۆم كە دەبوو زیاتر پێشكەش بكەم.
جەمیل راتب  ساڵی 1926 لە دایك و باوكێكی میسری لەداییك دەبێت‌و ئەكادیمیای هونەر لە پاریسی پایتەختی فرەنسا تەواو دەكات.
دوێنێ چوار شەممە، 19/9/2018 لەتەمەنی 92 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
لەقەیرانە سەخت و بێ مووچەییەكەی دووساڵی رابردوو، ناوی (جەمیل راتب) كرایە تەنزی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە هەرێمی كوردستانداو ناوەكەی كرایە وەرگێڕانی حەرفیی (جمیل=جوانە ، راتب= مەعاش)، (مەعاشەكەو جوانە).

 سەرچاوە: سایتی (arabic.rt.com)