فەیسبووك گەنجێكی عیراقی خەڵات دەكات

سۆشیال میدیا 20/09/2018



 ئاژانسەكان - بابان:
ناوەندی راگەیاندنی هەژمارە ئەلیكترۆنییەكانی عیراق، رایدەگەیەنێت كە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، بەفەرمی گەنجێكی عیراقی بە بڕی 3 هەزار دۆلار خەڵات دەكات.
ئەو ناوەندە لە راگەیەنراوێكیدا دەڵێت، پاش ئەوەی گەنجێكی عیراقی بەناوی موئمیل ئەحمەد شەكیر، توانیوێتی ئیمەیلێك بنێرێت بۆ ئیدارەی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك و لە ئیمەیلەكیدا سەلماندوێتی و روونی كردۆتەوە كە دوو كەموكوڕی لە تۆڕەكەدا هەیەو بەشداربووان دەتوانن پۆستی بەشداربووانی دیكە بسڕنەوە یان دەستكاری بكەن بەبێ ئاگاداربوونی خاونەكەی.
لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە: تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ناوی موئمیل ئەحمەد شەكیری لە پەیجی  (white hat )داناوە و بەناوی زیاتر لە ملیارێك بەشداربوو وەك 82 ەمین كەس و سێهەمین عێراقی، سوپاس و خەڵات كردووە.

سەچاوە: (السومریە t.v)