30 هەزار ئێرانی بۆ (عاشورا) گەیشتە كەربەلا

عێراق 20/09/2018



ئاژانسەكان – بابان:
میر مەسعود حسێنیان، كونسوڵی ئێران لە كەربەلا، رایدەگەیەنێت كە 30 هەزار كەس لە هاوڵاتیانی ئێران، بۆ زیندو راگرتنی عاشورا، كە رێكەوتی ئەمڕۆ پێنج شەممە دەكات، گەیشتوونەتە پارێزگای كەربەلا.
 حسێنیان دەشڵێت: یادی عاشورا، كە دەكاتە 10ی موحەرەمی هەموو ساڵێك، بە یەكێك لە پیرۆزترین یادو بۆنە ئاینییەكان دادەنرێت‌و بۆ ئەمساڵیش 30 هەزار زیارەتكاری ئێرانی گەیشتوونەتە پارێزگای كەربەلا بۆ زیندو راگرتنی ئەو بۆنەیە.
10ی موحەرەم، بە رۆژی شەهید كردنی ئیمام حسێن و ئیمام عەباس-ی برای دەدەنرێت و ساڵانە لەهەمان رێكەوتدا شیعە مەزهەبەكانی سەتاسەری دونیا ئەو بۆنەیە دەكەنە رۆژی ماتەمگێڕی و سەردانی كەربەلا دەكەن‌و شیوەن دەگێڕن.

سەرچاوە: سایتی (صوت العراق)