بەرەی توركمانی داوای ئاوەدانكردنەوەی كەركوك لە توركیا دەكات

کوردستان 20/09/2018



ئاژانسەكان – بابان:
چەند ئەندامێكی توركمانی لە پەرلەمانی عیراق، بەسەرۆكایەتی ئەرشەد ساڵحی سەردانی مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا  دەكەن لەئەنقەرەی پایتەختی ئەو وڵاتەو داواش لە توركیا دەكەن، ناوچە توركمان نشینەكان، بەتایبەتی كەركوك و دەوروبەری، كە بەهۆی شەڕی داعشەوە وێرانكراون، ئاوەدان بكاتەوەو هەروەها پشتگیریشیان بكات لەبەدەستهێنانی مافە رەواكانیان لە عیراقدا.
لە بەیاننامەیەكیاندا  هاتوە "بەئامانجی پەلەكردن لەبنیادنانەوەی ئەو ناوچە توركمانیانەی بەهۆی شەڕی رێكخراوی داعشەوە وێرانكراون، لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر كێشەكانی ناوچە توركمانییەكان كراوە و داوای بنیادنانەوەی ئەو ناوچانەی توركمانەكان كراوە، كەبەهۆی شەڕی داعشەوە زیانیان بەركەوتوە.
وەزیری دەرەوەی توركیا، مەولود چاوش ئۆغڵو، جەختیكردۆتەوە لەسەر هاوكاری و پشتیوانی  توركیا بۆ ئەو ناوچانەو لە كۆبوونەوەكەشیدا لەگەڵ بەرەی توركمانی دەڵێت، پشتگیری توركمانەكانی عیراق بۆ بەدەستهێنانی مافە راواكانیان بە ئەركی خۆمانی دەزانیین.
 سەرچاوە: سایتی (سومریە t.v)