چوارەمین کۆنفڕانسی پالاتفۆڕمی دابڕان و دووەمین کۆنفڕانسی فێمینزمی ڕۆشنگەریی سەرەتای 2019 بەڕێوەدەچێت
دابڕان دەیەوێت زیندوتر و زانستییانەتر بەردەوامبێت، بە ڕەخنەی زانستی و ڕوانگەی ڕۆشنگەریی کوردەوارییانە بوارەکانی ئاین و فێمێنزمی ڕۆشنگەریی دەکات بە بابەتی لێکۆڵینەوەکانی کۆنفڕانس.
ئامانجەکانی کۆنفڕانس
ئاین وەک کایەیەکی گرنگ لە ئێستاشدا، سەرەڕای ئەوەی پێگە کۆمەڵایەتییەکەی لە دەستنەداوە، لە هەمانکاتدا، بۆتە بابەتێک بۆ توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی زانستیی، لە ناوەندە ئەکادیمییەکانی دونیا توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی لەبارەوە دەکرێت، لە هەمانکاتدا، چەندین کۆنفڕانس و پانێڵ و دامەزراوەی تایبەت بۆ ئەم مەبەستە تەرخاندەکرێت، بۆیە گرنگە لە هەرێمی کوردستانیش ئاین و فێمینزمی ڕۆشنگەریی بکرێتە بابەتێک بۆ توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی زانستیی.
تەوەرەکانی کۆنفڕانس
1. لێکۆڵینەوە لەئاینەکان
2. کوردەواری و ڕۆشنگەریی
3. پێوەندى زانست و ئایین لە رۆژهەڵاتى ئیسلامی‌دا
4. فێمێنزمی ڕۆشنگەری و ئاسۆکانى دەربازبوون لە کۆمەڵى نەریتسالار
ڕێنمایی وەرگرتنی توێژینەوەکان:
.1 ده‌بێ توێژینه‌وه‌که نوێ بێت و پێشتر بڵاونه‌کرابێته‌وه.
.2 له توێژینه‌که‌دا پێویسته ڕه‌چاوی شێوه نوسینی زانستییانه بکرێت که پێکدێت له پێشه‌کی و ئامانجی توێژینه‌وه و ده‌بێت کورت بێت و له سه‌ره‌تای توێژینه‌وه‌که‌دا بنوسرێت.
.3 توێژینه‌وه‌که له‌سه‌ر کاغه‌زی (A4) چاپ بکرێت و به قــەبــــارەی (14) و به کیبۆردی (Unicode) به‌کاربهێنرێت وهه‌مان کیبۆرد بۆ په‌راوێزه‌کان به‌کاربهێنرێت به سایزی (12) و له‌هه‌موو لاپه‌ڕه‌یه‌کدا به ژماره (1) ده‌ست پێبکاته‌وه، توێژینەوەکە لە ١٠٠٠٠هەزار وشە زیاتر نەبێت.
.4 پێویسته پوخته‌ی توێژینه‌وه به دووان له زمانه‌کانی (کوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی) بنوسرێت، ئه‌گه‌ر به زمانی سێیه‌م له‌و سیانه یان هه‌ر زمانێکی تر توێژینه‌وه‌که نوسرابوو.
.5لیستی سه‌رچاوه و په‌راوێزه‌کان به سستمی هارڤه‌رد ( Harvard)بنوسرێن .
.6 خاوه‌نی توێژینه‌وه خۆی به‌رپرسیاره له ناوه‌ڕۆکی توێژینه‌وه‌که و لایه‌نی زمانه‌وانیی و ڕێنوسکردن و هه‌ڵه‌بڕی.
.7توێژینه‌وه‌ی په‌سه‌ندکراو ده‌بێت به موڵکی پلاتفۆڕمی دابڕان و کۆی توێژینەوەکان لە کتێبێک‌دا چاپدەکرێن و لە ڕۆژانی کۆنفڕانس‌دا بەردەست دەبن.
8. ڕیزبه‌ندی بڵاوکردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌کان به پێی زمانی توێژینه‌وه‌که و ناوی توێژه‌ر ده‌بێت.
تێبینی: توێژینەوەكان لە لایەن لیژنەی پسپۆڕەوە ھەڵدەسەنگێندرێن و دواتر بڕیاری بەشداریكردن یان ڕەتكردنەوەی دەدرێت.
کاتە گرنگەکانی کۆنفڕانس
1.)2018-12-10 دوایین کاتە بۆ وەرگرتنی کۆی توێژینەوەکە).
2.) 2018-12-24 دوایین کاتە بۆ ئاگادارکردنەوەی توێژەران بە پەسندکردن یان نەکردنی توێژینەوەکانیان).
3.) 2019-1-24-23 ڕۆژانی کۆنفڕانسە).
شوێنی کۆنفڕانس
ئێراق، هەرێمی کوردستان، سلێمانی
پەیوەندییکردن
ئیمایلی کۆنفڕانس:
[email protected]
ژمارەی مۆبایل:
07731633803