هیومان رایس وۆچ: توركیا تاوانی جەنگی لە هەرێمی كوردستان ئەنجامداوە

کوردستان 20/09/2018


چاودێر- ئاژانسیەكان:
رێكخراوی هیومان رایس وۆچ، رایگەیاند كە سوپای توركیا، لە هەرێمی كوردستان بەناوی شەڕی دژی پارتی كرێكارانی كوردستان، تاوانی جەنگی ئەنجامداوەو كەسانی سڤیلی كردۆتە ئامانج.
رێكخراوەكە ئاشكرایكردوە، كە سوپای توركیا لەچوار ئۆپەراسیۆنی سەربازیدا دژی گەریلاكانی پارتی كرێكاران، 7 هاوڵاتی مەدەنییان كوشتوە، بەبێ ئەوەی لەنزیكی ئەو شوێنانە بنكەو بارەگای پەكەكەی لێبوبێت.
هیومان رایس وۆچ، جەختی لەوەشكردۆتەوە كە پێویستە توركیا قەرەبوی قوربانیان و زیانلێكەوتوانی مەدەنی بكاتەوە. هەروەك داوای لە عێراق و هەرێمی كوردستانیش كردوە كە رێكاری پێویست بگرنەبەر بۆ پاراستنی هاوڵاتیایەكاینان لەو هێرشە نایاساییانەی توركیا دیەكاتە سەر باشوری كوردستان.