تورکیا مەرجەکانی پێدانی رەگەزنامە بە کەسانی بیانی ئاسان دەکات

جیهان 19/09/2018



رۆژنامە رەسمیەكانی توركیا دەقی یاسای هەمواركراوی پێدانی رەگەزنامەی توركی بۆ هاوڵاتیانی بیانی بڵاوكردەوە 
بەگۆێرەی یاسا نوێیەكە كەسانی بیانی دەتوانن رەگەزنامەی توركی بەدەستبهێنن گەر یەكێك لەم مەرجانەیان تێدا بێت 
مەرجەكان بریتین لە كڕینی خانوو یان موڵكێك كە بەهاكەی لە250هەزار دۆلار زیاتر نەبێت لەكاتێكدا مەرجی پێشوو بریتی بوو لە یەك ملیۆن دۆلار و بەمەرجێك تا 3 ساڵ نەیفرۆشێتەوە
دانانی 500هەزار دۆلار لە بانكەكانی توركیا لە بری 3ملیۆن دۆلار 
 كەمكردنەوەی وەبەرهێنانی چەسپاو لە 2 ملیۆن دۆلارەوە بۆ 500هەزار دۆلار ، كەمكردنەوەی دابین كردنی هەلی كار لە 100كەسەوە بۆ50 هاوڵاتی تورك هەر خاوەن پرۆژەیەك ئەو مەرجە جێبەجێ بكات رەگەزنامەی توركی پێدەبەخشرێت 
بەگۆێرەی ئەو هەمواری یاساییە كە ئەمرۆ چوارشەممە لە رۆژنامە رەسمیەكانی توركیا بڵاوكراوەتەوە كەسی بیانی ئەو مەرجانەی تێدا بێت دەتوانێت داواكاری وەرگرتنی رەگەزنامەی توركی پێشكەش بكات 
بریاریشە بۆ ئەو مەبەستە لیژنەیەك پێكبهێنرێت لە نوێنەرانی وەزارەتی ناوخۆ ، گەنجینە ، دارایی ، ژینگە ، پەرەپێدانی شارستانی ، كار ، خزمەت گوزاری كۆمەڵایەتی وخێزانی ، پیشەسازی و تەكنەلۆژیا بەمەبەستی چاودێریكردنی ئەو كەسانەی داواكاری وەرگرتنی رەگەزنامەی توركی پێشكەش دەكەن.
بۆ ئەو مەبەستەش نوسینگەی تایبەت بە وەرگرتنی داواكاریەكان دەكرێتەوەو كاروبارەكان بەرێوەدەبەن نوسینگەكانیش لە ژێر چاودێری ئەو لیژنەیەدا دەبن.