جێگره‌كه‌ی به‌غدادی له‌سێداره ده‌درێت
عێراق 19/09/2018
دادگای تاوانه‌كانی كه‌رخ بڕیاری له‌سێداره بۆ جێگری ئه‌بو به‌كر به‌غدادی ده‌رده‌كات.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا دادوه‌ر ئیسماعیل وته‌بێژی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له‌عیراق رایگه‌یاندوه:" دادگای تاوانه‌كانی كه‌رخ بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ ئیسماعیل عیساوی یه‌كێك جێگره‌كانی به‌غدادی سزای له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌ركراوه".
رونیشكردوه‌ته‌وه:" ناوبراو پێشتر له‌ناو داعش چه‌ندین پۆستی هه‌بووه، وه‌ك دانانی مه‌نهه‌جی خوێندن و چاودێریكردنی له‌و ناوچانه‌ی داعشی ده‌ستی به‌سه‌ر گرتوون".
جه‌ختیكردوه‌ته‌وه:" دوای له‌ده‌ستدانی به‌شێكی زۆر له‌ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش به‌ره‌و توركیا هه‌ڵاتبوو كه به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته توانرا ده‌ستگیربكرێت".