ڤیدیۆ: یەكەم ریمۆنتادا لە وەرزی نوێی چامپیۆنس لیگدا

وەرزش 19/09/2018


یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی یەكەم ریمۆنتادای لە وەرزی نوێی چامپیۆنس لیگدا تۆماركرد، كاتێك توانی لەنێو یاریگای خۆیدا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە یانەی تۆتنهام بباتەوە. ئەمەیش لەمیانی یارییەكانی جەولەی یەكەمی گروپی دووەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا.
ئەگەرچی تۆتنهام لەتایمی یەكەمدا گۆڵی پێشكەوتنی تۆماركرد، بەڵام یانە ئیتاڵییەكە لە دوایین حەوت خولەكی یارییەكەدا ئەنجامەكەیان لەبەرژەوەندیی خۆیان كۆتایی پێهێنا و سێ خاڵی یارییەكەیان بەدەستهێنا.