كوڕ و باوكێكی كوردی داعش لەتوركیا دەستگیركران

جیهان 18/09/2018

 چاودێر:

لە ئۆپەراسیۆنێكدا بۆ سەر رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە قەیسەری، بەناو "ئەمیری سەربازی شنگال"ی رێكخراوەكە عەبدولخالق كوردی و كوڕەكەی، كە لە تەلەعفەر كاریان بۆ داعش كردووە دەستگیركران.

تیمەكانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی قەیسەری، كاتەكانی بەیانی ئۆپەراسیۆنیان بۆ سەر چەند ناونیشانێكی دیاریكراو لە شارەكە ئەنجامدا.

لەو ئۆپەراسیۆنەدا بەناو "ئەمیری سەربازی شنگال"ی رێكخراوەكە، عەبدولخالق كوردی و كوڕەكەی مەهدی كوردی، كە لە تەلەعفەر كاری بۆ داعش كردووە دەستگیركران.

رێوشوێنەكانی ئاسایش لەبارەی ئەو كوڕ و باوكە درێژەی هەیە.

سەرچاوە: ئەنادۆڵو