ژاپۆنییەكان ئایزۆما بۆ سینگڵەكان بەرهەمدەهێنن

کۆمەڵایەتی 18/09/2018

چاودێر:

كۆمپانیایەكی ژاپۆنی بەناوی گەیت بۆكس شێوازێكی هۆڵۆگرامی دروستكردووە لە ماوەی ڕابردوودا، كە دەتوانێت جێی هاوسەر بگرێتەوە بۆ پیاوان.

شێوازە هۆڵۆگرامییەكە لە شێوەی كارەكتەرە ئەنیمییەكاندایە بەناوی ئایزۆما هیكاری كە لە نێو داتاشۆیەكی بچوكدایە و قەبارەی ٢٠ سم دەبێت.

لە ڕێی ئەپی تایبەت و بڵندگۆی بەرزەوە گوێبیست و كۆنتڕۆڵی ئەپەكە دەكرێت.

گەیت بۆكس ڕایگەیاندووە، ئەم ڕۆبۆتە بۆ ئەو پیاوانەیە، كە بەتەنها دەژین و هەروەها نرخی شێوازە هۆڵۆگرامییەكە دەگاتە ١٥٠ هەزار یەنی ژاپۆنی و مانگانە بە بڕی ١٥٠٠ یەن كەسەكان بەشداری دەكەن تێیدا.

لە كاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە بەخێرهاتنت دەكات بە شێوازی مرۆڤێكی ئاسایی ئەمەش لە ڕێی ڕۆشنایی و هەستەوەرەكانەوە هەستی پێدەكات و دەكەوێتە كار و دەكەوێتە دواندن لەگەڵ كەسەكەدا هاوشێوەی مرۆڤێك.

هاوسەرە خەیاڵییەكە “ئایزۆما” دەتوانێت كۆنتڕۆڵی ڕۆشنایی ماڵ و كارەبا بكات لە ڕێی بلوتوس و وایەرلێسەوە و لە داهاتووشدا كۆمپانیاكە بەڵێنی ئەوە دەدات كاری زیاتر بكات لە بواری ژیری دەستكردی ئایزۆمادا.

سەرچاوە: Kitn.net