بۆ یەكەمین جار شەمەندەفەری هایدرۆجینی دروستكرا
كۆمپانیای (ئەلستۆم)ی ئەوروپی بڵاویكردەوە كە بۆ یەكەم جار شەمەندەفەرێكیان دروست كردوە كە بە وزەی هایدرۆجین كار دەكات و لە ئێستاشدا لە ئەڵمانیا خراوەتە خزمەتی هاوڵاتیانەوە.
كۆمپانیاكە ئاماژەی بەوەش داوە كە خێرایی شەمەندەفەرەكە 140 كیلۆمەترە لە كاتژمێرێكدا. هاوكات راشیگەیاندوە كە تێچوی شەمەندەفەرەكە 81 ملیۆن یۆرۆیە.