دوو سەركردە پشتیوانی لە عادل عەبدولمەهدی دەكەن

عێراق 18/09/2018


پەرلەمانتار جاسم محەمەد جەعفەر لە فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا ئاشكرای كرد هەندێك لایەن لە فراكسیۆنی فەتح دژی كاندیدكردنی عادل عەبدولمەهدی ن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی حكومەتی داهاتوی عیراق 
جەعفەر لە پرێس كۆنفرانسێكدا بڵاویكردەوە هەر یەك لە موقتەدا صەدر سەرۆكی رەوتی صەدرو هادی عامری سەرۆكی فراكسیۆنی فەتح بەشێوەی كەسایەتی پشتیوانی لەكاندیدكردنی عادل عەبدولمەهدی دەكەن بۆ پۆستی سەرۆكی حكومەتی عیراق
باسی لەوەشكرد چەندین لایەن دژی كاندیدكردنی مەهدی ن لەوانەش بزوتنەوەی عەصائیب ئەهل الحق و چەندلایەنێكی دەست رۆیشتووی نێو فراكسیۆنی چاكسازیی و ئاوەدانكردنەوە 
روونیشیكردەوە قسە كردن لەبارەی كەسە كاندیدكراوەكانەوە تەنها هەواڵی دزە پێكراوی راگەیاندنەكانن كە ئەو جۆرە لێدوانانە هیچ بەهایەكیان نیە لە دانوستانەكاندا 
جەعفەر ئاشكراشی كرد وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەلایەن عادل عەبدولمەهدی یەوە كارێكی ئاسان نیە لە سایەیی ئەو ئاستەنگانەی كە رووبەروی پرۆسەی سیاسی دەبێتە چ فشاری دەرەكی بێت یا ناوخۆیی.