لەبەرنامەیەكی راستەوخۆدا بە ژنەكەی ووت: لەگەڵ 341 ژنی تردا سێكسم كردووە

کۆمەڵایەتی 16/09/2018



ئاژانسەكان – بابان:
یاریزانێكی باسكەی یانە پیشەگەرەكانی ئەمەریكا، كە ئەستێرەیەكی دیاری یاری باسكەی ئەمەریكایە،  لە پرۆگرامێكی راستەوخۆدا بەناوی (ژیانی خۆت چاك بكە)، لەبەر چاوی ژنەكەیدا دان بەوەدا دەنێت كە لەگەڵ 341 ژنی دیكەدا پەیوەندی سێكسی هەبووە.
جەیسن ماكسێڵ-ی ئەستێرەی پێشووی یاری باسكەی یانەی (دیترۆیت بیستۆنز)، لەو بەرنامەیەدا بە ئامادەبوونی (براندی)ی هاوسەری، دان بەو راستییەدا دەنێت كە لەگەڵ 341 ژنی دیكەدا پەیوەندی سێكسی هەبووە و هەندێك لەو پەیوەندیانە پێش هاوسەرگیری خۆی و براندی ژنی بووەو هەندێكیشیان كە وەك خۆی دەڵێت 50 لەوانە، دوای هاوسەر گیریم بووە لەگەڵ براندی.
 كاتێك براندی لەو پرۆگرامەدا گوێبیستی ئەو ووتانەی جەیسن-ی هاوسەری دەبێت، بەگریانێكی توندەوە پرۆگرامەكە بەجێدەهێڵێت.
لەدەرەوەی پرۆگرامەكە براندی بۆ رۆژنامەی دەیلی مەیل دەڵێت، توشی شۆك بووم، شۆك بوونێك تەفسیر ناكرێت.. ئەی چی لە جەیسن جونیەر-ی كوڕە 6 سالانەكەم بكەم كاتێ گوێبیستی ئەو قسانەی باوكی دەبێت؟ گوێبیستی ئەو خیانەتە زۆرانە دەبێت كە بەبێ هیچ هۆكارێكی دیاریكراو بەرامبەر دایكی كردوێتی؟
رۆژنامەی دەیلی مەیل دەڵێت: ئەوە چەند مانگێكە بەسەر ئەو روداوەدا تێپەڕ بووەو هیچ هەواڵێكی جیابونەوەی نێوان جەیسن و براندی لە ئارادا نییە!

سەرچاوە: سایتی (سكای نیوز)