كێ ده‌بێته‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق؟

عێراق 13/09/2018

چاودێر: هاوپه‌یمانی سائروون ته‌واوی ئه‌و ناوانه‌ ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئه‌مڕۆ به‌كاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ناویان بردوون.

رائد فه‌همی ئه‌ندام له‌هاوپه‌یمانی سائروون، رایگه‌یاندوه‌:" ته‌واوی ئه‌و ناوانه‌ی كه‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئه‌مڕۆ بڵاویانكرده‌وه‌ گوایه‌ كاندیدبن بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق دوورن له‌راستیه‌وه‌".

وتیشی:" ته‌نها حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نه‌سڕ به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی كاندیده‌ بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، جگه‌ له‌وه‌ هیچ لایه‌نێكی تر هیچ ناوه‌ێكی پێشكه‌ش نه‌كردوه‌".

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سائروون، ئه‌وه‌شی ووت:" بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، موفاجئه‌ ده‌بێت و هیچ كام له‌وانه‌ی ناویان له‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندن هه‌یه‌ نابنه‌ سه‌رۆك وه‌زیران".