سەركردایەتیی یەكێتی چەند پرسێكی گرنگ یەكلادەكاتەوە

کوردستان 13/09/2018



كەمێك لەمەوبەر كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی لە سلێمانی دەستیپێكردو بڕیاریشە چەند پرسێكی هەنوكەیی یەكلابكەنەوە.
بەپێی زانیارییەكانی چاودێر، سەركردایەتی مەسەلەی پێكهێنانی حكومەتی داهاتوی عێراق تاوتوێ دەكات، ئەمەش لەبەر رۆشنایی ئەو گۆڕانكارییانەی كە ئێستا لە جەمسەربەندییەكانی شیعەو سوننەی عێراقدا هاتۆتە كایەوە، كە پێدەچێت پێكهێنانی حكومەت ئاسان بكات.
هاوكات تەوەرێكی دیكەی قسەكردن دەبێت لەسەر یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق، كە لە پشكی یەكێتیەو، سەركردایەتی دەیەوێت كاندیدێكی یەكێتی بۆ ئەو پۆستە یەكلا بكاتەوە.
جگە لە بابەتە عێراقیەكان، هەڵمەتی هەڵبژاردنی پارلەمانی كوردستانیش لە ئەجێندای كۆبونەوەكە دەبێت