وته‌بێژی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه: راپه‌ڕینی سه‌وزمان ده‌سپێكرد
چاو‌دێر: وته‌بێژی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی لیستی 105ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان،باس له‌وه ده‌كات راپه‌ڕینی سه‌وزیان له‌ده‌روازه‌ی راپه‌ڕین راگه‌یاندوه.
ده‌قی په‌یامی وته‌بێژ:
ئەمرۆ، بۆ ناساندنی کاندیدانی لیستی ژمارە ۱٠٥ ی یەکێتی، لەدەروازەی راپەرینەوە، لەرانیەی خۆشەویست و ھەمیشە سەوزەوە، راپەڕینێکی سەوزمان راگەیاند و پەیامێکمان بۆ کوردستانیان لە ھەموو شار و شارۆچکە ودەڤەرەکانی کوردستان نارد، کە یەکێتی بەکردەوە نەک بەدروشم، کار بۆ بەدی ھێنانی ئارامی سیاسی و رەخساندنی ھەلی کاری زیاتر و خزمەتی باشتری کوردستانیان دەکات.
ھەر لێرەشەوە سوپاسی کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و کەمەندامانی سەنگەر و ھێزە ئەمنیەکان و خەڵکی بەشەرەفی دەڤەر راپەرین و ھەڤاڵان و رێکخستنەکانی یەکێتی، گەنجان و ژنان و سەرجەم چین و توێژەکان دەکەین، کەئەرکیان کێشا و بەشداربوون لەگەڵمان لەو مەراسیمەدا، بەراستی ھەمووان سەلماندیان کەبەوەفا و دڵسۆزی رێبازەکەی مام_ن.
لەگەڵ ئەوەشدا پەیامێکیان بەکاندیدەکان گەیاند کەبەرپرسیارێتی جێبەجێ کردن و پابەند بوون بەرێبازی ھەڤاڵ مام جەلال لەئەستۆی ھەموومانە وەک ئەمانەتێک بەگەردنمانەوە..
سوپاس بۆ ھەمووان و دڵنیاتان دەکەین کەھەڤاڵ قوباد تاڵەبانی کاندیدی ژمارە ۱‌ی لیستی ۱٠٥ لەئاست بەرپرسیارێتی دا دەبێت.
بەشدار بن لەگەڵمان بۆ ئارامی و ھەلی کار و خزمەت
دەنگ بدەن بەلیستی ۱٠٥ ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
دەنگ بدەن بەھەڤاڵ قوباد تاڵەبانی کاندیدی ژمارە ۱
سەمیر ھەورامی
وتەبێژی ھەڵمەتی ھەڤاڵ قوباد تاڵەبانی