مه‌لا به‌ختیار نهێنیه‌كانی شه‌وی یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی عیراق ئاشكراده‌كات
چاو‌دێر: له‌فه‌یسبوك نامه‌ی ژماره 51یه‌كیدا، كه مه‌لابه‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی له پەیجی تایبەتی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویده‌كاته‌وه، باس له دۆخی سیاسی عیراق و شه‌وی پێش یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی نوێی عیراق له‌خولی چواره‌م ده‌كات.
له‌و نوسینه‌یه‌دا مه‌لا به‌ختیار، وتوویه‌تی:" له‌دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق، دووڕیانێكی دوو جه‌مسه‌ری سه‌خت له‌ناو هێزه عیراقی‌و كوردستانی‌و نێوده‌وڵه‌تی و ئیقلیمییه‌كان، كه‌وته به‌رده‌م یه‌كێتیی‌و پارتی، هه‌ڵبژاردنی لایه‌كی جه‌مسه‌ره‌كان، بۆ دروستكردنی كابینه‌ی نوێ، باجی قورسی لاكه‌ی تری ده‌ویست".
له‌به‌شێكی تری نوسینه‌كه‌یدا، ئه‌وه‌ی نوسیوه:" شه‌وی یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مان، ده‌ڵاڵه‌كانی كڕینی ئه‌ندام په‌رله‌مان‌و گروپی بچوك بچوكی په‌رله‌مان، هه‌تا به‌یانی پاره‌یان ڕشتووه‌و نه‌خه‌وتوون! نه‌فسییه‌ت نزمه‌كان، نزمی كه‌سایه‌تی خۆیان، ئه‌و شه‌وه ده‌فرۆشت! شه‌پۆل شه‌پۆل پڕوپاگه‌نده‌ی لیستی گه‌وره، سۆسیال مییدیای پڕ ده‌كرده‌وه. پڕوپاگه‌نده ته‌مومژێكی دژواری ده‌ئاخنییه گوێی سیاسییه ناسیاسییه‌كان.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد:" كورد له‌به‌رده‌م دوو ئه‌گه‌ری سه‌ختدا بوو! هه‌تا به‌یانی فشاری هه‌ڵبژاردنی جه‌مسه‌رێك بۆ دژایه‌تی جه‌مسه‌ره‌كه‌ی تر، له‌چۆنێتی پێكهێنانی حكومه‌ت، له‌سه‌ر وه‌فدی دانوستاندنی یه‌كێتیی و پارتی بوو. هه‌تا سه‌عات (4)ی به‌یانی، سه‌دان كۆمێنت‌و ده‌یان ته‌له‌فۆن و كۆبوونه‌وه له‌دوای كۆبوونه‌وه، وه‌فدی دانوستاندنی كوردستانیان كه‌مه‌ندكێشی به‌رژه‌وه‌ندی جۆراوجۆر ده‌كرد! به‌ڵام له‌دوا سه‌ره‌نجامدا، تروسكاییه‌كی بیركردنه‌وه‌ی دووربینانه، رێی هه‌ڵدێری له‌وه‌فدی دانوستاندن گرت. ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردووش، هه‌تا (15)ی مانگ كه په‌رله‌مان داده‌نیشێته‌وه، ده‌ره‌تانێكی مێژوویی بوو، به‌شێك له‌مه‌ترسییه‌كان بڕه‌وێنه‌وه، سه‌ره‌تای ره‌واندنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانیش، له‌دوێنێ شه‌وه‌وه ده‌ركه‌وت و هه‌تا دێت، زیاتریش ده‌بێت!.
مه‌لابه‌ختیار له‌کۆتایی نوسینه‌كه‌یدا ده‌ڵێت:" سه‌ره‌نجام: خه‌ریكه، جێ گۆڕكێ به‌خانه‌به‌ندییه سیاسییه‌كه‌ی جه‌مسه‌ره‌كانی شیعه‌و سوننه ده‌كرێ، هێزه كوردستانییه‌كانیش، به‌رچاویان رۆشن ده‌بێ. هه‌تا (12-13)ی ئه‌م مانگه، ساغبونه‌ی هێزه‌كان، پێچه‌وانه‌ی جه‌مسه‌ربه‌ندی هه‌فته‌ی رابوردوو، رووده‌دات.
چۆن بڕیار ده‌دراو هێزه كوردستانییه‌كان چۆن له‌هه‌ڵدێرێكی گه‌وره‌ی سیاسی، له‌سه‌ردانی ئه‌م دواییه‌ی به‌غداد رزگارمان بوو؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بۆ رۆژانی ئایینده هه‌ڵده‌گرم.. گرنگه راستییه‌كان نان‌و پیازی پێ نه‌خورێ و كه‌سانی تر خۆیان نه‌كه‌نه خاوه‌نی، بڕیارێكی چاره‌نوسسازی سیاسی ئه‌و شه‌وه‌ی، شه‌وێكی ده‌یجووری سیاسی بوو، به‌ڵام وا خه‌ریكه رووناك ده‌بێته‌وه.. چاوه‌ڕێ بن له‌رۆژانی ئایینده راستییه‌كان، رونده‌كه‌ینه‌وه!.
کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی دەقی وتارەکە