مارادۆنا دەبێتە راهێنەری یانەكەی "گواردیۆلا"

وەرزش 08/09/2018

 

دیگۆ مارادۆنای ئەفسانەی ئەرجەنتینی ئەمڕۆ شەممە گەیشتە مەكسیك و بڕیارە رۆژی دووشەممەش وەك راهێنەری نوێی یانەی دۆرادۆس دی سینالوا بە میدیاكان بناسێنرێت، كە یەكێكە لە یانە پلە دووەكانی ئەو وڵاتە.
مارادۆنا، كە مۆندیالی 1986ی لەگەڵ هەڵبژاردەی تانگۆ بەدەستهێناوە، سەرباری وەرگرتنی ئەركی راهێنەرایەتیی ئەو یانە مەكسیكییە، لەئێستادا سەرۆكی فەخریی یانەی دینامۆ برێستی بیلاروسییە.
دوایین گرێبەستی گەورە كە یانەی دۆرادۆس دی سینالوای مەكسیكی ئەنجامی دابێت، لە وەرزی 2005/2006 بوو كاتێك پیپ گواردیۆلای یاریزانی پێشووی هێڵی ناوەڕاستی هەڵبژاردەی ئیسپانیای هێنایە ریزەكانیەوە.