ئەو شتانەی رۆژانە بەکاریاندەهێنین و لە تەوالێت پیسترن

تەندروستی 06/09/2018

ئاژانسەكان – بابان:
رۆژانە چەندین شت هەن كە لەبەردەستمانن و بەكاریان دەهێنینن بەڵام ئایا لەخۆمان پرسیوە كە چەند پیسن؟
پزیشكان و توێژەران هۆشداری دەدەن كە هەندێك شت كە رۆژانە بەكاریان دەهێنین، هەندێكیان 10 هێندەی سیفۆنی wc پیسترە، لەكاتێكدا هەندێكمان تەنها لەكاتی هاتنە دەرەوە لە wc دا دەستی بۆ دەشۆین و ئەوانی دیكە فەرامۆش دەكەین.

یەكەم: توێژەران و پزیشكان لە توێژینەوەیەكی زانكۆیەكی بریتانیدا ئاشكرای دەكەن كە مۆبایلەكەی دەستمان نزیكەی 10 هێندەی سیفۆنی w.c  پیسترەو بە هەزارەها بەكتریای لەسەر نیشتووە.
دووەم: لیستی خواردنە نوسراوەكانی چێشتخانەكان 100 هێندەی سیفۆنی w.c پیسترەو هەڵگری دەیان  هەزار بەكتریایە.
سێهەم: بەشە هەڵگرەكانی ناو بەفرگرە (سەلاجە) نزیكەی 25 هێندەی w.c بەكتریا لەخۆ دەگرێت و پیسترە.
چوارەم: كیبۆردی كۆمپیوتەر 200  هێندەی توالێت پیسترە.
پێنجەم: دەسكی دەرگاكان 150 هێندەی توالێت پیسترە.
شەشەم: كۆنتڕۆڵی تەلەفزیۆن و كۆنتڕۆڵەكانی دیكە، 250 هێندەی w.c  پیسترە.
حەوتەم: پارە، 350 هێندەی w.c  پیسترەو نزیكەی 200 هەزار بەكەتریای لەسەر نیشتووە.
هەشتەم: ئەسفەنجی پاكەرەوەی چێشتخانە، نزیكەی 10 ملیۆن بەكتریای لەسەر نیشتووەو 500 هێندەی سیفۆنی w.c پیسترەو لە شتە هەرە پیسەكانی ماڵەوەیە.
نۆیەم: ناوكی مرۆڤ بە پیسترین شوێنی مرۆڤ دادەنرێت بۆ كۆبوونەوەی بەكتریا، كە توێژەران دەڵێن 100 هێندەی توالێت پیسترە.
دەیەم: كتێبی نێو كتێبخانە گشتییەكانیش بە پیسترین ئەو شتانە دادەنرێت و هەزارەها بەكتریای لەسەر دەنیشێ.

سەرچاوە: سایتی ئەنوار