وەرزش

سوارێز: میسی فشاری خستوەتە سەر یاریزانان

پێش 2 هەفتە


لویس سوارێز یاریزانی یانەی بەرشلۆنە رایگەیاند؛ لیونێل میسی كاپتنی یانەی بەرشلۆنە یاریزانانی یانەكەی خستوەتە ژێر فشارێكی گەورەوە بەمەبەستی بەدەستهێنان نازناوەكان
سوارێز لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كردوە میسی بەرپرسیاریەتی زۆری خستوەتە ئەستۆمان و پێویستە هەموو هەوڵێك بخەینە گڕ لە پێناوبەدەستهێنانی خوولی ئیسپانیا و جامی شاو خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا
سوارێز وتی پێش بینی دەكەم میسی سەركردایەتی یانەی بەرشەلۆنە بكات و بە یارمەتی یاریزانانی یانەكە نازناوی زیاتر بەدەستبهێنێت.
باسی لەوەشكرد میسی كاپتنی یانەكەیە و تیپێكی نایاب و راهێنەرێكی باش مان هەیە یارمەتیدەرمان دەبێت بۆ بەدەستهێنانی هەر شتێك كەبمان ئەوێت .
تەئكیدیشی كردەوە ركابەریەكان لەسەر جەم پاڵەوانیتیەكانە سەخت دەبن 
و لیۆ بەتەنها ناتوانێت سەركەوتن بەدەستبێنێت بەڵكوو دەبێت هەوڵەكە بە كۆمەڵ بێت و لیۆ شایستەی سەركەوتنی زیاترە.
دانی بەوەشدا ناوە كە یاریزانانی بەرشە توڕن لەوەی ماوەی 3 ساڵە لەسەر یەك یانەی ریاڵ مەدریدی ركابەریان دەبێتە پاڵەوانی ئەوروپا 
سەبارەت بەو گرێبەستانەش كە یانەی بەرشەلۆنە كردویەتی سوارێزی تەمەن 31 ساڵ وتی گرێبەستەكان لەگەڵ كەسایەتی یانەكە گونجاوە ویاریزانەكان لێبوردەن و بەجددی كار دەكەن لە پێناو بەرژەوەندی گشتی  وسەرخستنی یانەكە.