میسی: كاتی ئەوە هاتوە بەرشەلۆنە ببێتە پاڵەوانی ئەوروپا

وەرزش 04/09/2018


لیۆنێل میسی ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتین و یانەی بەرشیلۆنەی ئیسپانیای رایگەیاند مایەیی شانازیمە كە كاپتنی یانەی بەرشلۆنە م و شێوازی كاركردنی خۆم لەو بوارەدا ناگۆرم.
میسی لە لێدوانێكیدا بۆ رادیۆی كەتەلۆنیا رایگەیاند ؛ پاش دۆڕاندن مرۆڤ ناتوانێت تەنانەت لێدوانیش بدات 
وتیشی لە ئێستادا نەك بەتەنها یانەی بەرشیلۆنە بەڵكووچەندین یانە هەن ركابەری دەكەن تا ببنە باشترین وچەندین یانە هەن پارەی زۆریان هەیە 
تەئكیدیشی كردەوە كاتی ئەوە هاتوە ببینە پاڵەوانی خۆلی ئەوروپا 
باسی لەوەشكرد وەك كاپتنی یانەكە خۆم وەكو ئەنێستا دەبینم و حەز دەكەم لەهەموو یاریكدا سەركەوتن بەدەست بهێنین و بیبەینەوە 
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد دووڕاندن كارێكی زۆر سەخت و ناخۆشە بەلای منەوە ، هەست بەگەرمایەكی زۆر دەكەم كە بیدۆرێنین و ناتوانم رۆژی دوایی زوو لەخەو هەستم 
راشیگەیاند پێكهاتەیەكی زۆر نایابمان هەیە تا ببینە پاڵەوانی خوولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و كاتی ئەوەش هاتوە چونكە یانەی بەرشیلۆنە سێ ساڵە لەسەر یەك لە خوولی چارەكی كۆتایی شكست دەهێنێت.