تایبەتە بە میسی.. "زەبێست سوپرایزی پێیە"
وەرزش 03/09/2018
یەكێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی "فیفا" ئەمڕۆ دووشەممە لیستی كۆتایی پاڵێوراوانی خەڵاتی "زەبێست"ی ئاشكراكرد و بۆیەكەمجار پاش 10 ساڵ ناوی لیۆنێل میسی نابینرێت.
لیستی كۆتایی پاڵێوراوانی زەبێست لە سێ یاریزان پێكهاتووە: لوكا مۆدریچی كرواتی، كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و محەمەد سەڵاحی میسری.
رۆژی 24ی ئەم مانگە ناوی براوەی خەڵاتەكە لە ئاهەنگێكدا لە لەندەنی پایتەختی بریتانیا ئاشكرادەكرێت.