ئاوی بەستوو لەسەر مانگ دۆزرایەوە

تەکنەلۆجیا 27/08/2018


ئا/ رەمەزان شێخانی
زانایانی ئاژانسی ناسا تەئكیدیان كردەوە كە ئاوی بەستوو لەسەر مانگ هەیە ودەتوانرێت بكرێتە سەرچاوەیەك بۆ گەشتە ئاسمانیەكانی داهاتوو وتەنانەت بۆ ماوەی مانەوەی زانایان لەسەر مانگ.
بەگۆێرەی زانایانی ناسا بەستەڵەك لە هەردوو جەمسەری باكوورو باشوری مانگ و چەند چاڵێكدا هەیە كە تیشكی خۆری پێیناگات و پلەكانی گەرما لەو شۆێنانە هەرگیز لە 150 پلەی ژێر سفر تێپەر ناكات. 
ئاشكراشیان كردوە ئەو بەستەڵەكە ئاویە ی سەر مانگ بەشی گەشتە ئاسمانیەكانی داهاتوو دەكات و بەشی مانەوەی گەشتە ئاسمانیەكانی سەر مانگیش دەكات 
 ئاژانسەكە باسی لەوەشكردوە سوودبینین لەو بەستەڵەكانە زۆر ئاسانترە لەو ئاوەی كە لەژێر رووی مانگ دۆزراونەتەوە 
زانایان ئەو زانیاریانەیان لەرێگەی ئامێرەكەوە دەستكەوتوە كە لە ساڵی 2008 رەوانەی سەر رووی مانگ كراوە كە راستەوخۆ ئەو پیوانانە دەگێۆزێتەوە كە لە گەردیلە بەستەڵەكیەكانەوە هەڵیدەمژێت بە تیشكی ژێر سوور.
شوای لی ئامادەكاری سەرەكی ئەو كارانە لە پەیمانگەی هاوای بۆ جیوفیزیا و زانستی هەسارەكان رایگەیاند: ئەوە یەكەمین جارە زانایان بەڵگەیەكی حاشاهەڵنەگریان دەستدەكەوێت سەبارەت بە بوونی ئاوی بەستوو لەسەر مانگ.
تۆێژەرەكە روونیشیكردوەتەوە تەنها رێگە بۆ ئەوەی بزانرێت كە ئایە دەتوانرێت ئەو ئاو بەكار بهێنرێت یانا لەلایەن مرۆڤەوە دەبێت چەند رۆبۆتێك رەوانە بكرێت تا چەند سیمپلێك لەو ئاوانە رابكێشێت .
ناسا لە مانگی كانونی یەكەمی ساڵی 1972 ەوە بەنیازە مرۆڤ رەوانەی سەر مانگ بكات , ساڵی 2008 تۆێژەران چەند گەردیلە ئاویەكیان دۆزیەوە .
ساڵی رابردووبە پشت بەستن بەچەند داتایەكی مانگە دەستكردەكان  تۆێژەران رایانگەیاند قوڵایی مانگ دەوڵەمەندە بە ئاو 
باس لەوەشكراوە كە ئاو لەسەر هەردوو هەساری عەتارد و مەریخ هەیە بەم دوایانەش دەریاچەیەك ئاو لەسەر هەستارە سوورەكە دۆزراوەتەوە.
سەرچاوە / بەغداد پۆست.