دوگیان بوونی 16 پەرستار نەخۆشخانەیەك دەخاتە قەیرانەوە

تەندروستی 26/08/2018

رۆژنامە ئەمەریكییەكان هەواڵێكی سەرنجڕاكێش بڵاو دەكەنەوە سەبارەت بە دووگیان بوونی 16 پەرستاری نەخۆشخانەیەك، لە یەك كاتدا.
بەشی چاودێری وورد لە نەخۆشخانەی (بانرز) لە ویلایەتی ئەریزۆنای ئەمەریكا، ئەو بەشەیە كە لەیەك كاتدا و هەر لەو بەشە، 16 پەرستار دووگیان دەبن.
ئەوبەشەی نەخۆشخانەكە راشیدەگەیەنێت كە یەكە ئیدارییەكەی ئەو نەخۆشخانەیە دووچاری سەرسوڕمان بووە كە یەك لەدوای یەك لەماوەی دوو رۆژدا 16 پەرستار داوای مۆڵەتی درێژخایەنی دایكایەتی و منداڵبوونیان كردووە.
ئیدارەی نەخۆشخانەكەش رایدەگەیەنێت كە ئەو 16 مۆڵەتەی پەرستارانی ئەو بەشە، نەخۆشخانەكە دەخاتە قەیرانەوە.
پەرستارانی ئەو بەشەش خۆشحاڵی خۆیان بەو رێكەوتە سەیرە دەردەبڕن‌و یەكێك لەو پەرستارانە دەڵێت، پێكەوە زۆربەمان دەچینە كافتریایەك و رۆژی یەكم داوامان كرد كە خواردنی تایبەت بە ژنانی دووگیان پێشكەش بكەن لەگەڵ دانانی سركەو زەیتوون لەسەر مێزەكان.
ئەو پەرستارە دەشڵێت هەر رۆژی دواتر كافتریاكە ئەمەی ئەنجامدا.