پارتی، له‌گه‌ڵ كام باڵی شیعه‌یه؟
چاو‌دێر: له‌تازه‌ترین ئه‌و زانیاریانه‌ی كه‌له‌كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی كه‌رۆژی پێنج شه‌ممه به‌بۆنه‌ی 70 هه‌مین ساڵیادی حزبه‌كه‌یان ئه‌نجامیانداوه، پارتی ده‌یه‌وێت له‌نێوان هه‌ردوو باڵی شیعه‌دا بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی یاری بكات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، له‌وباره‌یه‌وه به‌چاودێر"ی راگه‌یاند: له‌كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، كه‌تیایدا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی حزب ئاماده‌بووه، پڕۆژه‌ی مالكی هادی عامری بكه‌ن،كه‌له‌هه‌وڵدان بۆ پێكهێنانی كوتله‌ی گه‌وره.
وتیشی: به‌ڵام زۆرینه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی پارتی ئه‌و پڕۆژه‌یان پێ باش نیه، هاوكات داوایانكردوه، له‌نێوان پڕۆژه‌ی عه‌بادی و سه‌در، و پڕۆژه‌ی مالكی و عامری، یاریه‌كی سیاسی بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وته سیاسیه‌كان باشتربن.
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه، داواكراوه، چاوه‌ڕوانبكرێت، وه‌فدی عیراقی بێته به‌غداو وه‌فدی كوردی جارێك نه‌چێته به‌غدا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی ووت: لایه‌نه كوردستانیه‌كان، له‌گه‌ڵ پارچه‌بوونی شیعه‌كانن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتی سیاسیان زیاتربێت.