به‌وێنه‌.. له‌گه‌رمه‌ی ململانێكان، قاسم سوله‌یمانی له‌عیراق ده‌رده‌كه‌وێت

عێراق 18/08/2018


چاودێر: قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران، دوای ماوه‌یه‌ك ده‌رنه‌كه‌وتنی له‌عیراق، له‌شاری نه‌جه‌ف ده‌رده‌كه‌وێت.

ده‌ركه‌وتی سوله‌یمانی له‌كاتێكدایه‌، كه‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌ شیعه‌كان، له‌گه‌رمه‌ی ململانێن بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی عیراق.

هاوكات له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌، تاكو ئێستا كه‌سێك به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران كاندید نه‌كراوه‌.

قاسم سوله‌یمانی، له‌ده‌ركه‌وتنه‌كه‌یدا، چاودێری پڕۆژه‌یه‌كی خێرخوازی ئاینی ده‌كات له‌شاری نه‌جه‌ف.