چاو‌دێر: روهێناگای میانمار، شوێنێك كه‌تیایدا موسڵمانانی بۆرما كۆمه‌ڵ كوژكران، چیرۆكه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك تراژیدین، مرۆڤ دڵی ئه‌هه‌ژێنێرێت له‌ئاستیان. زیاتر له700 هه‌زار هاووڵاتی موسڵمانی روهینگیایی له میانمار ئاواره‌ی به‌نگلادیش بوون، له‌كه‌مپێكی گه‌وره نیشته‌جێبوون، كه به‌شی زۆریان كه‌سوكاره‌كانیان كۆمه‌ڵ كوژكراون یان ده‌ستدرێژی سێكسیان كراوه‌ته‌سه‌ر. جهانگیری،یه‌كێكه له‌و چالاكوانانه‌ی كه راپۆرتی رووداوه‌كان كۆده‌كاته‌وه‌و كۆمه‌ڵكوژیه‌كان دیكۆمێنت ده‌كات، ئه‌و له‌میانه‌ی كاره‌كانیدا بۆی ده‌ركه‌وتووه، كه چه‌ندین كه‌س له‌ژنان وكچان له‌روهینگیا ده‌ستدرێژی سێكسیان كراوه‌ته‌سه‌ر. له‌میانه‌ی راپۆرتێكیدا، ژنێكی ته‌مه‌ن 45 ساڵانی دواندووه، كه كوڕه‌كانی به‌به‌رچاویه‌وه كوژراون و ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر كچه‌كانیشی. ژنێكی تریش باس له‌وه ده‌كات، كه هاتوونه‌ته ماڵه‌كه‌یه‌وه‌و پیاوه‌كه‌ی و چوار مناڵه‌كه‌یان به‌به‌رچاویه‌وه كوشتووه،دواتر ده‌ستدرێژیان كردوه‌ته سه‌ری. ئه‌مانه ته‌نها دوو نمونه‌ی ئه‌و رووداوانه‌ن، به‌وته‌ی جیهانگیری، رووداوه‌كان ئێجگار كاریگه‌رن، مرۆڤ ناتوانێت بڕوا به‌و دڕنده‌ییه بكات. له‌ئێستادا چه‌ندین تیمی نێوده‌وڵه‌تی له‌هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی كۆی رووداوه‌كان دیكۆمێنت بكه‌ن.