داعشێكی مه‌ترسیدار ده‌ستگیرده‌كرێت، ده‌ستی له‌كۆمه‌ڵكوژی شه‌نگال هه‌بووه
عێراق 18/08/2018
چاو‌دێر: له‌لایه‌ن هێزه‌كانی نوسینگه‌ی تاوانه‌كانی ته‌لعه‌فه‌رو پۆلیسی تاوانی نه‌ینه‌وا، تیرۆرستێكی داعش ده‌ستگیرده‌كرێت، كه ده‌ستی له‌كۆمه‌ڵكوژیه‌كه‌ی شه‌نگالدا هه‌بووه.
لیوا سه‌عد مه‌عن، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق، رایگه‌یاندوه:" هێزه ئه‌منیه‌كان به‌پشت به‌ستن به‌زانیاری وردی هه‌واڵگری توانیویانه تیرۆرستێكی مه‌ترسیداری داعش ده‌ستگیربكه‌ن، كه ده‌ستی له‌كۆمه‌ڵكوژی براوخوشكانی ئێزیدی هه‌بووه".
رونیشكردوه‌ته‌وه:" هه‌روه‌ها دژ به‌سوپای عیراق له‌شاری موسڵ جه‌نگاوه‌و له‌سه‌ر چه‌كی هاوه‌ن بووه".