شەڕی دوو بنەماڵە لە بازیان قوربانی لێدەكەوێتەوە

کوردستان 18/08/2018


چاودێر :
دوێنێ هەینی لە بازیان شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەدا دروستبوو، بەهۆیەوە سێ‌ كەس بریندار بوون.

بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەكان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا رونیكردەوە "ڕۆژی 17ی ئاب، لەناحیەی بازیان بەهۆی شەڕو دەمەقاڵەی نێوان دوو بنەماڵە، سێ‌ كەس برینداربوون، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەڵگەی تاوان كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی رووداوەكە كرا و بریندارانیش بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 413 لەیاسای سزادانی عیراقی، شەش كەس بە تۆمەتی ئەو رووداوە راگیراون".

راشیگەیاند "لەئێستاشدا لەلایەن بنكەی پۆلیسی بازیانەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوە بەردەوامە".