وەرزی نوێی خولی ئیسپانیا دەستپێدەکات.. خشتەی یارییەکانی هەفتەی یەکەم ببینە

وەرزش 17/08/2018


ئەمشەو وەرزی نوێی خولی ئیسپانیا دەستپێدەکات، بەرشەلۆنە شەممە و ریاڵ مەدریدیش یەکشەممە یارییان هەیە.
وەرزی نوێ بە یاری نێوان گیرۆنا و ڤەلەد وەلید دەستپێدەکات، کاتێک سەعات 9:45 خولەک بەکاتی هەرێمی کوردستان روبەڕوی یەکتر دەبنەوە. 
ئەمە 88هەمین وەرزی لالیگایە، ریاڵ مەدرید بە بردنەوەی 33 نازناو زۆرترین جار بۆتە پاڵەوان، دوای ئەو بەرشەلۆنە دێت بە 25 نازناو. سێیەم یانەی ریزبەندییش ئەتلەتیکۆ مەدریدە بە 10 نازناو.

هەینی
9:15 گیرۆنا × ڤەلەد وەلید
11:15 ریاڵ بیتس × لیڤانتی

شەممە
7:15 سیلتاڤیگۆ × ئیسپانیۆل
9:15 ڤیاریاڵ × ریاڵ سۆسیداد
11:15 بەرشەلۆنە × ئالاڤێس

یەکشەممە
7:15 ئەیبار × هوێسکا
9:15 رایۆڤالیکانۆ × سیڤیلیە
11:15 ریاڵ مەدرید × خیتافی

دووشەممە
9:00 ڤالنسیا × ئەتلەتیکۆ مەدرید
11:00 بلباو × لیگانیس