عیراق بۆردومانکردنی شەنگال لەلایەن تورکیاوە ئیدانە دەکات

عێراق 17/08/2018


وەزارەتی دەرەوەی عیراق بۆردومانکردنی شەنگال لەلایەن تورکیاوە ئیدانە دەکات و بە "پێشێلکردنی یاسا نێودەڵەتییەکان" وەسفی دەکات.
لەراگەیەنراوێکدا، کە ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردۆتەوە، وەزارەتی دەرەوەی عیراق رەتیدەکاتەوە هەماهەنگیی لەنێوان بەغدا و ئەنقەرە هەبێت بۆ بۆردومانکردنی ئەو ناوچانە، وەک ئەوەی چەند میدیایەک ئاماژەیان پێکردبوو.
هەر بەپێی راگەیەنراوەکە، وەزارەتی دەرەوەی عیراق داوا لە تورکیا دەکات هێزەکانی لە خاکی عیراق بکشێنێتەوە.