پێلێ پێشبینی بۆ پاڵەوانی پریمەرلیگ دەکات

وەرزش 17/08/2018


لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی نوێی خولی ئینگلتەرادا، پێلێی ئەفسانەی تۆپی پێی بەرازیل پێشبینی خۆی دەربارەی خولەکە ئاشکرادەکات.
یارییەکانی وەرزی نوێی خولی ئینگلتەرا هەفتەی رابردوو دەستیپێکرد. پێلێ لە تویتێکدا نوسیویەتی "دەستپێکی خولی ئینگلتەرایە.. بەڕای ئێوە کێ دەبێتە پاڵەوان؟.. من لەو باوەڕەدام ئەمساڵ ساڵی لیڤەرپول و ئەلیسۆن بیکەر و رۆبێرتۆ فێرمینۆ دەبێت".