پێشبینیدەكرێت بومەلەرزەیەك لە ئیستەنبوڵ نزیكەی 100 هەزار كەس بكاتە قوربانی

جیهان 16/08/2018

چاودێر:
 بەڕێوەبەرایەتی كارەسات و فریاگوزاری توركیا پلان دادەنێت بۆ بەرەوڕووبونەوەی كارەساتی سروشتی كە لە ئەگەری روودانیدا نزیكەی 30 هەزار كەس لە ئیستەنبوڵ گیان لە دەستدەدەن و 60 هەزاری دیكەش بریندار دەبن .

رۆژنامەی حوڕییەت لە موراد نورلۆ سەرۆكی بەشی بومەلەرزەی بەڕێوەبەرایەتی كارەسات و فریاگوزاری توركیاوە بڵاویكردەوە، سیناریۆیەك هەیە كە ئاماژە بە بومەلەرزەیەك بە گوڕی 7.6 بە پێوەری رێختەر دەكات لە باكوری ئەنادۆڵ لە دەریای مەڕمەڕە كە دەبێتەهۆی گیانلەدەستدانی 26 بۆ 30 هەزار كەس.

توركیا بە یەكێك لەو ناوچانە دادەندرێت كە لە جیهان بومەلەرزەی زۆر تێدا روو دەدات، كە دەكەوێتە نزیك هێڵی لەرینەوەی گەورەوە.

نورلۆ لە ۆركشۆپێكدا رۆژی چوار شەممە لە ئیستەنبوڵ وتی "بەڕێوەبەرایەتییەكەمان پلانێكی فریاگوزاری داناوە بۆ بومەلەرزە لە ئیستەنبوڵ".

رونیشیكردەوە، پێویستە لە بەڕێوەبەرایەتی كارەسات و قەیرانەكان ئامادەبین بۆ خراپترین حاڵەت.

بەپێی ئەو سیناریۆ لاوازە لە ئیستەنبوڵ بەتەنها، ئەو بولەرزەیە دەبێتەهۆی وێرانكردنی 44 هەزار باڵەخانە و برینداربونی 60 هەزار كەس و ئاوارەبوون و بێ ماڵ و حاڵ بوونی نزیكەی 2.4 ملیۆن كەس.

پسپۆڕێكیش  هۆشداری دەدات لە ئەگەری رودانی تسۆنامی لە كاردانەوەی بومەلەرزەكە.

دەشڵێت "دامەزراوە گشتییەكان و شارەوانییەكان و بەڕێوەبەرایەتی كارەساتەكان هەموویان بۆ بومەلەرزە".

ئاماژەی بەوەشكرد كە پلانی ئامادەكردنی 150 هەزار پەناگەی كاتی بۆ هاووڵاتیان هەیە.

ئەو پسپۆڕە لە نێوەندی توێژینەوەی زانستی سروشتی لە زانكۆی یەڵدزە بە ناوی شوكرو ئیرسوی، دەڵێت "هێزی بومەلەرزەكە دەگاتە 7.7 پلەی رێختەر".

ژمارەیەك هێڵی بومەلەرزە لە توركیا هەن دەبنە هۆكاری لەرینەوەی بەهێز، لەگەڵ ئەوەشدا رەچاوكردنی ژمارەیەكی گەورەی دانیشتووان و ژمارەی باڵەخانەكان  و نێوەندی دارایی وڵات بووە بەهۆی ناوچەكە چاوی لەسەر بێت.
دەشڵێت "لەبەر ئەم هۆكارانە پێویستە بومەلەرزە لە ناوچەی مەڕمەڕە وەك بابەتێكی ئاسایشی نەتەوەیی سەیربكرێت".
سەرچاوە/ سكای نیوز