كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان نەوەی نوێ و كاندیدێكی پارتی سزا دەدات

کوردستان 16/08/2018

چاودێر:
 كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان لیستی نەوەی نوێ و كاندیدێكی پارتی سزا دەدات.

كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، لەبەر پەیوەستنەبونیان بە یاسا و رێنماییەكان و پەیڕەوەكانی كۆمسیۆن و بنەماكانی رەفتاركردن كە لەلایەن سەرۆكی قەوارەكانەوە واژۆكراوە، لەگەڵ هەڵمەتی پێشوەختە لە مێدیاكان ئەنجومەنی كۆمسیاران بڕیاریدا بە سزادانی قەوارەی نەوەی نوێ بە بڕی 10 ملیۆن دینار و كاندیدێكی پارتی بە بڕی یەك ملیۆن دینار.