باڵیۆزی سعودیە لە روسیا رەتیدەكاتەوە پشتیوانی سەربەخۆیی كورد بكات

کوردستان 16/08/2018

چاودێر :

باڵیۆزی سعودیە لە مۆسكۆ ئەو لێدوانانە رەتدەكاتەوە كە بەناوی ئەوەوە دەربارەی هەڵوێستی حكومەتی سعودیە بەرامبەر كێشەی كورد بڵاوكراونەوە.

رائید بن خالید قرملی باڵیۆزی سعودیە لە روسیا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، هەڵوێستی سعودیە رونە و زانراوە بە كرانەوە بەڕووی هەموو دۆستان و دەستوەرنەدان لە كاروباری نێوخۆیان.

پێشتر هەندێك دەزگای راگەیاندنی روسی و عەرەبی لە زاری باڵیۆزی سعودیەوە لە روسیا بڵاویانكردەوە كە ناوبراو داوای لە سوریا و توركیا و عێراق كردووە رێز لە گەلی كورد بگرن بۆ ویستیان لە دیاریكردنی چارەنوسی خۆیان و ئەوان ئامادەن دەستی یارمەتیان بۆ درێژبكەن كە ببن بە گەلێكی سەربەخۆ و حكومی خۆیان بكەن.