دەروازەی باشماخ بە ڕووی بارهەڵگرەكاندا دادەخرێت

کوردستان 16/08/2018

xچاودێر:

بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەی باشماخ لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد لە رۆژانی جەژندا دەروازەكە بە ڕوی بارهەڵگرەكاندا دادەخرێت، بەڵام هاتووچۆ بۆ گەشتیاران و هاووڵاتیان ئاساییە.

دەقی راگەیەندراوەكە:
بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە بەناوی بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخەوە جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم موسڵمانان و ھاونیشتمانیان و كەسوكاری سەربەرزی شەھیدان و سەرجەم فەرمانبەرانی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ دەكەین، ھیوای بەسەربردنی كاتێكی خۆش لەڕۆژانی جەژندا بۆ ھەمووان دەخوازین و لەخوای گەورە داواكارین حەجی حاجیان قبوڵ بكات..

ھەر بەو بۆنەیەوە بە پێویستی دەزانین سەرجەم شۆفێری بارھەڵگرە بەڕێزەكان ئاگادار بكەینەوە كە ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ٢١-٨-٢٠١٨ هاتووچۆی سەرجەم ئەو بارهەڵگرانەی كە لەكۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخەوە هاتووچۆ دەكەن ڕادەگیرێت بۆ ماوەی ٢٤ كاتژمێر، واتە هیچكارێكی گومرگی بۆ بارهەڵگرناكرێت، ڕۆژانی دواتر وەك خۆی ئاسایی دەبێتەوە.