هاوشێوەكەی سەدام حسێن لەسێدارە دەدرێت

جیهان 16/08/2018


دادگایەكی ئەمەریكی بەهۆی كوشتنی زاواكەی و هاوڕێی كچەكەی، سزای لەسێدارەدانی بۆ پیاوێكی ئوردنی دەركرد، كە بەهاوشێوەكەی سەدام حسێن دیكتاتۆری پێشووی عیراق ناسراوە.
عەلی مەحمود عەوەز عورسان كە بە (هاوشێوەكەی سەدام) ناودەبرێت، دوای ئەوەی كچەكەی ماڵەكەی جێهێشتوە و چۆتە سەر ئایینی مەسیحی بۆئەوەی شوو بە كوڕێكی مەسیحی بكات، بەهۆی توڕەییەوە هەستاوە بەكوشتنی ئەو كوڕەی كچەكەی شوی پێكردووە، هەروەها هاوڕێی كچەكەیشی كوشتوە، گوایە ئەو كچە هانی داوە بۆ ئەو كارە و شوكردن بەو كوڕە.
وەك پێگە ئەمەریكییەكان باسی دەكەن، روداوەكە ساڵی 2012 رویداوە و چەندین دانیشتن لەسەر ئەو كەیسە كراوە، لەكۆتاییدا بەتۆمەتی كوشتنی 2 كەس بە ئەنقەست لەلایەن دادگای ویلایەتی تەكساس سزای لەسێدارەدانی بەسەر ئەو تاوانبارە سەپاند.