مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌كۆبونه‌وه‌دایه‌

کوردستان 16/08/2018

چاودێر: به‌یانی ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی له‌شاری سلێمانی ده‌ستپێكرد.

به‌پێی زانیاریه‌كانی چاودێر، ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێكی گرنگه‌، كه‌ له‌ناویاندا پرسی ناوخۆی حزبه‌كه‌، و پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق و هاوپه‌یمانیه‌تی و رێكه‌وتنه‌ سیاسیه‌كانه‌.

هاوكات، سه‌ردان و كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر بۆ به‌شداریكردن له‌چوارچێوه‌ی یه‌كده‌نگی كورد له‌به‌غدا.