سەرۆكە هەژارەكە، موچەی خانەنشینی رەتكردەوە

جیهان 16/08/2018


سەرۆكی پێشوی ئۆرۆگوای، خۆسێ مۆخیكا، كە بە سەرۆكە هەژارەكەی جیهان ناسراوە، رایگەیاند، كە نایەوێت موچەی خانەنشینی هەبێت، لەپای ئەو ماوەیەی وەكو ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی وڵاتەكەی لەكاردا بووە.
مۆخیكا، رۆژی سێ شەممەی رابردو، دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە ئەنجومەنی پیرانی وڵاتەكەی راگەیاند، كە لە ساڵی 2015وە دوای وازهێنانی لە سەرۆكایەتی وڵات، ببوە ئەندامی ئەو ئەنجومەنە.
مۆخیكا، تەمەنی 83 ساڵەو بەهۆی هەڵبژاردنی ژیانێکی سادە وەكو هەر هاوڵاتییەكی ئاسایی، نازناوی سەرۆكە هەژارەكەی جیهانی وەرگرتوە.