ڤیدیۆ: بەرشەلۆنە جامی "خوان گامپەر"ی بردەوە.. ئەو سەرۆکەی لەکۆتاییدا "خۆی کوشت"
وەرزش 15/08/2018
یانەی بەرشەلۆنە لەنێو یاریگای کامپ نودا جامی دۆستانەی "خوان گامپەر"ی بەدەستهێنا، پاش ئەوەی بە سێ گۆڵی خاوێن لە یانەی بۆکا جۆنیۆرزی بردەوە. ماڵکۆم و میسی و ئەلکانتارا سێ گۆڵەکەی بەرشەلۆنەیان تۆمارکرد.
*"خوان گامپەر" دامەزرێنەر و هەروەها سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە بووە لە پێنج ماوەی جیاوازدا.
*بە رەچەڵەک سویسری بووە و جگە لەوەی یاریزان و سەرۆکی یانە بووە، چەند یانەیەکی لە سویسرا و ئیسپانیا دامەزراندووە.
*لە 1877 زیورخ لەدایکبووە.
*لە 30ی تەمموزی 1930 خۆی کوشتووە!