ڤیدیۆ: ئەتلەتیکۆ بە چوار گۆڵ تۆڵەی لە ریاڵ کردەوە و سوپەری ئەوروپای بەدەستهێنا

وەرزش 15/08/2018

یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید جامی سوپەری ئەوروپای بەدەستهێنا، پاش ئەوەی بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە یانەی ریاڵ مەدریدی بردەوە.
لە 90 خولەکدا هەردوولا بە دوو گۆڵ یەکسانبوون، ئەتلەتیکۆ مەدرید لەکاتی زیادکراودا دوو گۆڵی دیکەی کرد و تۆڵەی دوو دۆڕاندنی پێشووی لە ریاڵ مەدرید کردەوە.
لە هەشت ساڵی رابردوودا، ئەمە سێیەمین جارە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید نازناوی جامی سوپەر بەدەست دەهێنێت.