سونەكان فراكسیۆنێكی سیاسی نوێ پێكدەهێنن

عێراق 15/08/2018


ئەمرۆ چوارشەممە 15-8-2018 لە پرێس كۆنفرانسێكدا شەش سەركردەی عەرەبە سونەكان پێكهێنانی فراكسیۆنێكی سیاسی نوێ یان راگەیاند بە ناوی فراكسیۆنی " ئەلمیحوەر ئەلوەتەنی " ئەم فراكسیۆنە خاوەنی 51 كورسی پەرلەمانە لە پەرلەمانی نوێی عیراق.
بریاریشە ئەم فراكسیۆنە بەشداری دانوستانەكانی تایبەت بە پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق بكات.
ئەم فراكسیۆنە كە ئەمرۆ چوارشەممە راگەیاندرا هەر یەك لە ئوسامە نوجێفی جێگری سەرۆك كۆماری عیراق و شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی پرۆژەی عەرەبی لەعیراق و سەلیم جبوری سەرۆكی ئیئتیلافی دیالی هویتنا و جەمال كەربولی سەرۆكی بزوتنەوەی نیشتیمانی بۆ چاكسازی وئەحمەد جبوری پارێزگاری سەلاحەدین و فەلاح زیدان وەزیری كشتوكاڵی عیراق لە خۆدەگرێت بریاریشە ئەم فراكسیۆنە بەگرووپ سەرۆكایەتی بكرێت.
لەیەكەم راگەیاندراویدا فراكسیۆنی میحور ئەلوەتەنی بڵاویكردەوە بەمەبەستی یەكخستنی یەك ریزی نیشتیمانی وخزمەتكردنی گەلی عیراق و بونیات نانی وڵات ئەم فراكسیۆنە سیاسیە نوێ یەمان راگەیاند كە شەش لایەنی سیاسی عەرەبی سونە لەخۆدەگرێت