واشنتۆن: ئابڵوقەی ئابوری بەسەر عێراقدا دەسەپێنین

ڕاپۆرت 15/08/2018


ئا/ رەمەزان شێخانی 
لەبەرامبەر لێدوانێكی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق كەرایگەیاندبوو بەردەوام دەبین لە بازرگانیكردن لەگەڵ ئێران دا،ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا هەڕەشەی سەپاندنی سزای بەسەر عیراقدا كرد كە هاوشێوەی سزاكانی سەر ئێران بێت. 
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هۆشداریكی توندی ئاراستەی عیراق كردو رایگەیاند: هەر وڵاتێك پابەند نەبێت بەسزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران خۆیان تووشی هەمان ی تاران دەكەن. 
هیزەر نویرت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە وەڵامی لێدوانێكی حەیدەر عەبادی دا كە رایگەیاندبوو عیراق بەردەوام دەبێت لە بازرگانی كردن لەگەَڵ ئێران دا ئاشكرای كرد هەر لایەنێك سزاكانی سەر ئێران پێشیل بكات و پێوەی پابەند نەبێت خۆیان دووچاری هەمان سزا دەكەنەوە.
نویرت لە كونگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا لە واشنتۆن ئاماژەی بۆ ئەوەكرد بەردەوام دەبین لە سزادانی ئەو وڵاتانەی كە سزاكانی سەر ئێران پێشیل دەكەن.
رۆژی دووشەممەی رابردوو حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند:بەغدا پابەند دەبێت بە بەشێك لە سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران و مامەڵە بەدۆلارەوە ناكات لە مامەڵە بازرگانیەكانی لەگەڵ ئێران دا.
وتیشی بریارەكانی عیراق سەبارەت بەسزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران مانای ئەوەنیە پابەند بین بەو سزایانەوە باسی لەوەشكرد عیراق بریاری داوە بە دۆلار مامەڵە لەگەڵ ئێران دا نەكات  نەك پابەند بێت بە سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران . 
تەئكیدیشی كردەوە كە سەپاندنی سزاكان بەسەر ئێران دا نادەدپەروەرانەیەو ستەمە .
عەبادی جەختی كردەوە من نەم وتوە پابەند دەبین بەسزاكانی سەر ئێرانەوە بەڵكوو رامگەیاندوە كە بەدۆلار مامەڵەیان لەتەكدا ناكەین و بریارەكەی عیراق زیان گەیاندن نیە نە بە ئێران و نە عیراقیش و هەندێك لایەن دەیانەوێت بیقۆزنەوە بەمەبەستی زیان گەیاندن بەپەیوەندیەكانی نێوان هەردوو ولات.
رۆژی پێنج شەممەی رابردوو بانكی ناوەندی عیراق بانكەكانی ئاگاداركردەوە مامەڵە نەكەن بە دۆلار لەگەڵ دامەزراوەكانی ئێران دا بەڵام داوای نەكردوە كە بە ئیرۆش مامەڵەیان لەتەكدا نەكەن.
رۆژی 6ی ئەم مانگە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بریاری دا بەسەپاندنی سزایەكی فراوان بەسەر ئێران دا .
پێشتریش لە سەرەتای مانگی ئایار دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا كشانەوەی واشنتۆنی لە رێككەوتننامە ئەتۆمیەكەی ئێران راگەیاند سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەكانی ئەووڵاتە دوای ئەوەش بریاری دا بەگێڕانەوەی سەرجەم سزا سەپێندراوەكانی سەر تاران تەنانەت بە سزا لاوەكییەكانیشەوە كە ئەو وڵاتانە دەگرێتەوە كە مامەڵە لەتەك ئێران دەكەن.
ساڵانە عیراق بە بەهای 6.6 ملیار دۆلار شت ومەك و كاڵا لە ئێران دەكرێت هەروەك ئێران ئۆتۆمبێل و كەل وپەل هەناردەی عیراق دەكات و ساڵانە نزیكەی3 ملیۆن هاوڵاتی ئێران سەردانی مەزارگە پیرۆزەكان و شۆێنە گەشتیاریەكانی عیراق دەكەن كە بەسەرچاوەیەكی گرنگی هاوردەكردنی دراوی بیانی دادەنرێن بۆ نێو عیراق .
سەرچاوە /ئیلاف