د. شاخەوان محەمەد،، باسی هۆكارو چارەسەرەكانی قژڕوتانەوە دەكات

تەندروستی 15/08/2018

د. شاخەوان محەمەد، پسۆڕی نەخۆشییەكانی پێست ‌و جوانكاری: یەكێك لەهۆكارە سەرەكییەكانی قژ روتاندنەوە لە پیاواندا بۆماوەییە

چاودێر- تابان رەزا:
  قژ هەڵوەرین، بە یەكێك لە كێشە باوەكانی ئەم سەردەمە دادەنرێت، زۆرێك لەخانمان‌و پیاوانیش بە دەست ئەم نەخۆشییەوە گیرۆدەبون، هۆكارەكەیشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی  زۆرێك لە خانمان بۆیە‌و ئوتو كریاتین ‌و  مادە كیمیاییەكان  بە كاردەهێنن، كە زیانێكی زۆر بەتاڵە قژەكان دەگەنێت، لە پیاوانیشدا ئەسڵەحی بۆماوەییە، د. شاخەوان رەسوڵ، پسپۆڕی نەخۆشییەكانی پێست‌و جوانكاری، دەڵێت "ئەگەر كەسەكە لە پشكنینی پزیشكیدا 13 تاڵ  لە قژەكەی هەڵبوەرێت روتانەوەی  پێدەوترێت"
ئەو هۆكارانەی دەبنە هۆی قژ روتاندوە
د. شاخەوان محەمەد، پسپۆڕی نەخۆشییەكانی پێست ‌و جوانكاری، ئاماژە بەوە دەكات، قژ هەڵوەرین یەكێكە لە نەخۆشییە باوەكانی ئەم سەردەمە، كە لە هەموو تەمەنێكدا قژ هەڵدەورێت، كە پۆلێن دەكرێ بۆ چەند جۆرێك، ئەگەر بەپێ هۆكار پۆلێن بكرێت یەكێكە لە هۆكارە سەرەكیەكانی قژ روتاندنەوە بۆماوەییە، كە ئەمە قژ هەڵوەرینێك دروستدەكات لە تەمەنی گەنجیەوە واتە 20 ساڵیەوە ‌و هەندێجار لە دوای 25 ساڵیەوە یە تا دەگاتە 40 ساڵی، كە زیاتر لە پیاواند هەیە، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی  لەپیاواندا ئەگەری هەیە یەك شوێن موی پێوە نەمێنێت، بەڵام لە ژناندا بە گشتی موەكەی كەم دەكات شاش ‌و تەنك دەبێتەوە، دوەمیش لەپیاواندا هۆڕمۆنی ئەندرۆجینی نێرینە زیاتر زاڵە بەسەر ئەو كێشەیەدا، ئەو هۆڕمۆنەش  لەپیاواندا زیاترە.
  ناوبراو وتیشی، بونی نەخۆشی و ئەنجامدانی نەشتەرگەری  یان بونی پەتایەكی قورس یا بەكارهێنانی دەرزی كیمیایی‌و قەلەقی و دڵەراوكێ هۆكارن بۆ قژ روتاندنەوە، ئەمانەش حاڵەتێك دروست دەكەن پێدەوتریت تیلۆجین ئیفلوبیەم كە نەخۆشی هەڵوەرینی كاتی قژە، هەروەها هەندێ كەس بەهۆی كەمی ئاسن یا ڤیتامینەكان توشی ئەم حاڵتە دەبن، كە لە منداڵ وگەنج ‌و پیرشدا هەیە، لە منداڵدا كە لە دایك دەبن دوای سێ مانگی  قژیان  وردە وردە هەڵدەوەرێت، كە لە سكی دایكدا هەبوە دەوەرێت مویەكی نوێ دەردێتەوە كە ئەمە تایبەتە، ئەگەر لە تەمەنی سەروتر بێت رەنگە كەم خوێنی هۆكارەكەی بێت، یاخود تێكچونی هۆڕمۆنی وەك غودە دەبنە هۆی هەڵوەرینی قژ بە رێژەیەكی زۆر لەژناندا، هەروەها بونی كیسی هێلكەدان كە دەبێتەهۆی تێكچونی هۆڕمۆن، یاخود لەدوای دوگیانی قژ هەڵوەرینێكی زۆر لەژناندا رودەدات، ئەوەش بەهۆكاری دوگیانی یان هۆڕمۆنات دەبێت.

چەند تاڵ  لە قژەكە  هەڵبوەرێت روتانەوەی پێدەوترێت؟
ئەو پزیشكە پسپۆڕە، باسی لەوەش كرد،  لە تەمەنی گەنجیدا لە 50 بۆ 150 تاڵیش لەقژەكە هەڵبوەرێت ئاساییە، چونكە قژە دەكرێت بە سێ  قۆناغ ئەنەجین كەوا موەكەی چالاكە، كەتەجین كە موەكە مردوە مەرحەلەی تیلۆجین موەكە هەڵدوەرێت، ئەگەر موی تیلۆجین لە پشكنینی پزیشك كە رایدەكێشێت بەدەست 13 تاڵ هاتە دەرەوە ئەمە نەخۆشییە، هەندێ جاریش بە 5 تاڵ لە قژەكە نەخۆشی پێدەوترێت بەمەرجێك  قژەكە تازە شۆرابێت، هەتاوەكو  كەش ‌و هەوا شێدار بێت‌و پێست وشك بێتەوە هەڵوەرین زیاد دەكات.

                                     زیانەكانی‌و بۆیە‌و كیراتین
د.شاخەوان محەمەد، دەڵێت" لەئێستادا بۆیە‌و كیراتین ‌و ئوتوكردن كە لەناو خانماندا باوە، ئەمانە هەمووی زیان لە موەكە دەدات كە پێدوترێت هۆكارە فیزیاییەكان، كە دەبێتە هۆی شكاندنی تاڵە موەكان یان گەشەی تاڵە موەكە كەم دەكات و تاڵە موەكان لاواز دەكات، ئەمانە كاریگەری دەبێت، قەسركردن زۆر خراپە كە لەخانماندا كە بۆ لابردنی بۆیە بەكاری دەهێنن،  ئەگەری هەیە بێتە هۆی هەڵوەرینی قژەكە بۆماوەیەكی درێژ زیان لە سەلكی موەكە دەدات، بۆیە وەك قەفەزێك وایە بۆتاڵە موەكە، موەكە بۆیە دەیگرێت، ئەو موە توند دەگرێت‌و هەندێ جار رەنگەكە دەچێتە ناو ریشاڵەكانی تاڵە موەكەوە و ناهێڵێت موەكە بە باشی گەشە بكات وخوراكی بۆ بچێت، بۆیە زۆرێك لە بۆیەكان زیانی هەیە، چونكە موادی كیمیای تێدایە و دەبێتە هۆی كوشتنی تاڵە موەكە"

ئایا قژ هەڵوەرین لە هەردو پێستی چەور وشك وەك یەكە؟
 د. شاخەوان محەمەد، جەختی لەوەكردەوە، پێستێكی وشكی زۆر‌و پێستێكی چەور زۆر هەڵوەرین دروست دەكات، بە تایبەتی پێست چەورەكان فتریاتی پێستی سەریان هەیە، بۆیە توشی هەڵورینی زۆر دەبن، بەهەمان شێوە لەجەوە زۆر وشكەكاندا قژ زیاتر هەڵدەورێت، كەشوهەوا دەوری نیە بۆ قژ روتاندنەوە، بەڵام ئەگەری هەیە لەوەرزی  پایزدا  كەش ‌و هەوا وشكە ‌و بەرەو سەرما دەڕۆین رێژەی پێست وشك بونەوە زیاد دەبێت ‌و پێستی سەریش وشك دەبێتەوە.

هۆكاری زیادبونی  رێژەكە بۆچی دەگەڕێتەوە؟
ناوبراو وتیشی، قژ روتاندنەوە لەهەموو سەردەمێك هەبوە، لە ئێستادا بەهۆی زیادبونی رێژەی خەڵك ‌و گرینگیدان بەخۆیەوە بۆیە رێژەی دەستنیشانكرن زیادی كردوە، بونی كیراتین بۆیە ئوتو هەموو ئەمانە كێشەی قژ هەڵوەرینیان زیاد كردوە، رێگە چارەسەرەكانیش زیاتر بوە، هەربۆیە ناتوانینی بڵین لە جاران زیاتربوە، بەڵام پیاوان ئەسڵەحی  بۆماوەییە یان زۆرە،  ژنانیش بەهۆی هۆكارەكانی ترەوە زۆرتر قژیان هەڵدەورێت.

                       چارەسەرەكان
 ئەو پزیشكە پسپۆڕە دەربارەی چارەسەرەكان، دەڵێت" هەریەكە لە پێدانی سپرا بەنەخۆش كە بەكاردەهێنرێت بۆ قژ یا حەب وەك مەڵتی ڤیتامینەكان، هەروەها هەندێ كەسیش دەرمانی هۆڕمۆنی پێدەدرێت بەپیاو ژنیشەوە، پیاوانیش  حەبی تایبەت بەخۆیان هەیە كە حەبی دژی هۆڕمۆنی نێرینەیە كە ئەگەر ئەسڵەحی بۆماوەیی بێت سودی زۆری هەیە، لە ئێستادا چارەسەری تری وەك بەكارهێنانی پلازما كە لە خوێنی كەسەكە وەردەگرێت‌و دەدرێت لە قژ یان رێگەی میزۆسرەپی كە ئەمەش دەرمانێكە وەك ڤیتامینی چڕ وایە بەدەرزی دەدرێت لە پێستەكە  لە ئێستادا بۆ نەخۆش بەكاردێت"

                           قژ ڕوتاندنەوە لای پیاوان 
 ئەو پزیشكە پسپۆڕە، رونیكردەوە، روتانەوەی قژ كە لە پیاواندا زۆر هەیە بۆماوەییە، هەربۆیە جۆرێك لە پۆلێنكردنی ئەسڵەحی پیاوان هەیە، تایپێكیان لە بەشی پێشەوە دەچێتەوە دواوە، تایپێكی تریان لە ناوەڕاستی تەپڵی سەریان موەكە دەڕوات، تایپێكیان بە گشتی موەكەی دەڕوات، كە بەپێ بۆماوەییەكە  شێوازی روتاندنەوەكەی دەگۆڕێت.

چاندنەوەی قژ چییە؟
 د.شاخەوان محەمەد، ئاماژەشی بەوەكرد، چاندنەوەی قژ بریتیە لە وەرگرتنی  تاڵەمو بەسەلكەكەیەوە لە پشتی قژ‌و لەو شوێنانەی كەوا  قژەكە هەڵناوەرێت، بۆ ئەو شوێنانەنی كە پێویستی پێیەتی، ئەویش لە ژێر تەكنیكێكی چڕوپڕدا دەكرێت، بەپێی پێویستیەكەی رێژەی تاڵەموەكان وەردەگیرێت، پاشان چاندنی قژەكە دەكرێت.
 كێن ئەوانەی دەتوانن چاندنی قژ بكەن
 ناوبراو وتیشی، هەمو تەمەنێك دەتوانێت چاندنی قژ بكاتەوە، ئەگەر بیست ساڵیش بێت ‌و ئەسڵەحی بۆماوەیی هەبێت دەتوانێت بیكات، بەڵام باشترە كەسەكە تا تەمەنی سەروتر بێت باشترە چاندنی قژ بكات، لە ئێستادا رێژەیەكی زۆر خەڵك  چاندنی قژ دەكات ‌و ئەنجامێكی  زۆر باشی هەیە.
ئەو پزیشكە، رونیشكردەوە، دوای چاندنی قژەكە نزیكی 3 بۆ 6 مانگی پێویستە‌و هەندێجار 9 مانگی دەوێت تا ئەو قژە بە تەواوەتی دەردێتەوە‌و گەشە دەكاتەوە، كە چاندنی قژ زیاتر پیاوان دەیكەن، چونكە تاڵەقژەكانیان دەچێتە قۆناغێك كە سەریان قژی پێوە نامنێت، بەلایانەوە ناشرین دەبێت.