سه‌فه‌ر و نووسین له ژیانی نایپۆڵدا
ڕه‌خنه‌ی چاو‌دێر
ڤی. ئێس. نایپۆڵ که ڕۆژی
شه‌ممه، 11ـی ئۆگه‌ست له ماڵه‌که‌ی خۆیدا له له‌نده‌ن کۆچی دواییی کرد، نووسه‌رێکی
جیهانه‌زێد بوو، که جوگرافیای ئه‌لهامبه‌خشی ئه‌و، کیشوه‌ره‌کانی بڕی.
ئه‌م نووسه‌ره به هۆی سه‌فه‌رکردنه‌وه
بۆ گۆشه‌کانی جیهان، هه‌روه‌ک ئه‌کادیمیای نۆبێڵ له ساڵی 2001ـدا له کاتی پێبه‌خشینی
خه‌ڵاته‌که‌دا ڕایگه‌یاند: ڕێوایه‌تێکی قووڵی جیهان به لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌به‌دی له
به‌رهه‌مه‌کانیدا ده‌خوڵقاند، تا خوێنه‌ر په‌ی به ئاماده‌بوونی مێژووه سه‌رکوتکراوه‌کان
به‌رێت.
نایپۆل هه‌ر له گه‌نجێتییه‌وه
خه‌می ده‌خوارد که بۆ کتێبێکی تایبه‌ت به زێده‌که‌ی بوونی نییه، واتا ترینیداد
و تۆباگۆ. دوورگه‌یه‌کی به‌بێ مێژوو، که پڕ بوو له په‌نابه‌ره ڤه‌نزیۆلایی، ئه‌فه‌ریقی
و هیندییه‌کان. که‌واته نایپۆڵ له هه‌مان لاوییه‌وه هه‌وڵی ده‌دا به نووسینه‌کانی
ده‌رباره‌ی زێده‌که‌ی، ئه‌م دوورگه‌یه بژێنێته‌وه.
یه‌که‌مین ڕۆمانی ئه‌و
بریتییه له "ناتری عارف"، که ساڵی 1957 بڵاو بووه‌وه و پاشان له
1959دا ڕۆمانی "شه‌قامی میگێل" و پاشتر "ماڵێک بۆ کاک
بیسواس"ـی له 1961ـدا چاپ و بڵاو کرده‌وه. له‌م ڕۆمانانه‌دا وێنه‌گه‌لێکی
له جیهانی تاڵ و هه‌رزانکراوی ترینیداد نیشان ده‌دا که به ده‌ست داگیرکارییه‌وه
ده‌یناڵاند.
"ماڵێک بۆ کاک
بیسواس" ناوبانگی نایپۆڵی بڵاو کرده‌وه، که تێیدا له که‌سایه‌تیی باوکی
ئیلهامی وه‌رگرتبوو.
له شه‌سته‌کاندا بۆ ئه‌وه‌ی
به دوای شه‌جه‌ره‌که‌ی خۆیدا بگه‌ڕێت، سه‌فه‌ری بۆ هیند کرد و پاشان کتێبێکی به
ناوی "ناوچه‌ی تاریکی" نووسی، ده‌یه‌یه‌ک دواتر کتێبێکی تری هه‌ر له
باره‌ی هینده‌وه نووسی، به ناوی "هیندستان، شارستانییه‌تی بریندار"،
که کتێبی یه‌که‌می له‌و وڵاته به هۆی نیشاندانی لایه‌نه نیگه‌تیڤه‌کانی هینده‌وه،
قه‌ده‌غه کرا.
ئه‌و له ساڵی 1979دا نه‌ختێک
دوای شۆڕشی گه‌لانی ئێران سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی کرد و له‌گه‌ڵ هێندێک له ئایه‌توڵڵاکانی
ئه‌و ڕۆژگاره‌دا گفتوگۆی کرد، دواتر کتێبێکی له‌م باره‌یه‌وه نووسی. حه‌ڤده ساڵ
دوای ئه‌م سه‌فه‌ره‌ش گه‌ڕایه‌وه بۆ هه‌مان وڵات و ئه‌م جاره زیاتر له‌گه‌ڵ
نووسه‌ره‌کانیاندا کۆ بووه‌وه، کتێبێکی دیکه‌شی له‌م باره‌یه‌وه نووسی.
ڤی ئێس نایپۆڵ له 17ی ئۆگه‌ستی
1932دا له چاگڤانۆس، ترینیداد و تۆباگۆ له دایک بوو. ئه‌و هه‌م براوه‌ی خه‌ڵاتی
مه‌ن بووکه‌ر، هه‌م خه‌ڵاتی نۆبێڵی ئه‌ده‌بیات بوو.