عەبادی و ئەردۆغان كۆبونەوە

عێراق 14/08/2018

چاودێر-


سەركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازیكرد لە سەرۆكوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی.

دیدارەكە بەداخراوی بەڕووی راگەیاندنەكاندا لە كۆشكی سەرۆكایەتی كۆمار بەڕێوەچوو، نزیكەی یەك كاتژمێر و 15 خولەكی خایاند.

دوای كۆبوونەوەی دووقۆڵی، بە سەرۆكایەتی ئەردۆغان و عەبادی كۆبوونەوەی نێوان شاندەكان ئەنجامدرا.